٣ ژن و ٣٥ مناڵیە هەیە بزانە بە تەمای چی یە
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "ئۆدیتی سه‌نتراڵ"، جان محه‌مه‌د، كه پیشه‌ی پزیشكه و ته‌مه‌نی 43 ساڵه، تاوه‌كو ئێستا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و 35 منداڵیشی هه‌یه، كه بریتین له 14 كوڕ و 21 كچ.
ئه‌و پزیشكه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده منداڵی زیاتر ببێت زیاتر له مسۆگه‌ركردنی شوێنێك بۆ خۆی له به‌هه‌شتدا نزیكده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌یه‌وێت ژماره‌ی منداڵه‌كانی بۆ سه‌د منداڵ زیاد بكات. به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئاواته‌شی ده‌یه‌وێت بۆ جاری چواره‌م هاوسه‌رگیری بكات.
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی محه‌مه‌د به ژن‌و مناڵه‌كانیه‌وه كه ژماره‌یان 39 كه‌سه له‌نێو یه‌ك ماڵدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ماڵه‌كه‌شی له 12 ژوو پێكهاتووه و له سه‌ر رووبه‌ڕی 4 هه‌زار م2 درووستكراوه.
ئه‌و پیاوه پیشه‌ی پزیشكه له شاری كویه‌تا و مانگانه بڕی 10هه‌زار رۆبیه‌ی وه‌ك مووچه پێده‌درێت كه ده‌كاته (955) دۆلار كه به‌وته‌ی خۆی به‌شی "پێدوایستییه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات".
محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كوڕ و كچه‌كانی ناكات و و ده‌شڵێت ژنانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه فێری خوێندن بن و هه‌وڵیش ده‌دات كه سه‌رجه‌م كچه‌كانی فێری خوێندن بكات و ژیانێكی خۆشیان بۆ دابین بكات.
ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه ناوی سه‌رجه‌م كوڕ و كچه‌كانی به‌باشی نازانێت و ناوه‌كانیانی له یادده‌چێت، به‌ڵام ده‌ڵێت "خۆشحاڵم به‌وه‌ی ماڵه‌كه‌م پڕبێت له منداڵ".
0 comments:
Post a Comment