به‌وێنه.. خانه‌واده‌يه‌كه‌ى سه‌ريان به قه‌فه‌سێكى ئاسن قوفڵ داوه
ماڵپه‌ڕى (اخبارك) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه پێشتر له يه‌ك رۆژدا 40 جگه‌ره‌ى ده‌كێشا، به‌ڕاده‌يه‌ك خانه‌واده‌كه‌ى ته‌واو ترسيان لێى هه‌بوو له‌وه‌ى رۆژێك دابێت تووشى نه‌خۆشييه‌كى كوشنده ببێت و له‌ده‌ستى بده‌ن، بۆيه گشت رێگاكانى واز هێنان له جگه‌ره‌يان تاقيكرده‌وه له‌گه‌ڵيدا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون تا ئه‌و كاته‌ى هيچ رێگه چاره‌يه‌كيان نه‌دۆزييه‌وه، جگه له‌وه‌ى بيرۆكه‌ى ئه‌وه‌يان بۆ هات، سه‌رى به قه‌فه‌سێكى ئاسن قوفڵ بده‌ن، ته‌نها بۆ كاتى خواردن و خواردنه‌وه بۆى بكه‌نه‌وه.
به‌بڕواى ئه‌وان ئه‌مه باش‌ترين رێگايه بۆ واز هێنان له جگه‌ره.
0 comments:
Post a Comment