به‌ڤيديۆ.. كوڕه‌كه‌ى ته‌مه‌نى 20 ساڵه هێشتا شيرى پێده‌دات
له يه‌كێك له زنجيرهكانى پرۆگرامى (احمر بالخط العریض) باس لهپهيوهنديهكانى خۆشه‌ويستى نێوان دايك و كوڕ كرا، تێيدا ميواندارى يه‌كێك له خانمه‌كان كرا بوو، باس له په‌يوه‌ندى نێوان خۆى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات به‌وه‌ى كه ئه‌گه‌رچى له ئێستادا گه‌وره‌ش بووه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌يه شيرى پێ بدات.
هه‌روه‌كو له‌و گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ناڵى (LBC) لوبنانى، له يه‌كێكه له پڕۆگرامه‌كانى به‌ناوى (احمر بالخط العریض) ميواندارى خانمێكى كرد، به‌جۆريك باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆشه‌ويستى نێوان خۆى و كوڕه‌كه‌ى ده‌كات كه هه‌رگيز ده‌ستبه‌ردارى يه‌كتر نابن، ئه‌گه‌ر چى كوڕه‌كه‌ى ته‌مه‌نيشى گه‌يشتووه‌ته 20 ساڵ به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌يه هه‌ر شيرى پێبدات.
هه‌روه‌كو خۆى ده‌ڵێت: " راسته كوڕه‌كه‌م گه‌وره بووه به‌ڵام له‌به‌رچاوى من وه‌كو منداڵێكى يه‌ك مانگى وايه، هه‌ركاتێكيش هاوسه‌رگيريش بكات و بێته لام بڵى دايه شيرم ده‌وێ،ئاماده‌م شيرى پێ بده‌م، خۆشم زیاتر لە كوڕەكەم ئارەزووی ئەوە دەكه‌م شیری پێبده‌م و هیچ كات ئارەزووی ئەوە ناكه‌م كوڕەكەم لەو داوایە بوەستێت".
0 comments:
Post a Comment