ڤايبەر و سکايپ و واتسئاپ دەگۆڕدرێت
وەک ئاشکرايە هەر بەکارهێنەرێک لەکاتی بەکارهێنانی ئەو بەرنامانەدا زۆرجار کێشەی ئەوەيان بۆ دروست دەبێت پەيوەندييە دەنگييەکان خراپە و بەباشی ناگاتە بەرانبەريان زۆرجاريش دەنگەکە دوادەکەوێت و پەيوەندييەکە تێکدەچێت.
بەڵام لە کۆتايدا کۆمپانياکانی خاوەن ئەو بەرهەمانە بەشێوەيەکی فەرمی رايانگەياند لە ئايندەيەکی نزيکدا تايبەتمەندی دەنگی ڤايبەر و سکايپ و واتسئاپ دەگۆڕدرێت و دەبێتە خزمەتگوزاری لاندلاين و پەيوەندييە دەنگييەکان باشتر و بەهێزتر دەکرێن.
واتە لەکاتی زيادکردنی خزمەتگوزاری لاندلاين هەموو بەکارهێنەرێکی ئەو سێ بەرنامەيە دەتوانێت لەکاتی ئەنجامدانی پەيوەندی دەنگی دا زۆر بەئاسانی و ئاسایی گوێ بيستی پەيوەندييەکان ببێت وەک چۆن تەلەفۆنی ئاسایی لەگەڵ بەرانبەرانی ئەنجام دەدا.
بەگۆڕينی دەنگی پەيوەندييەکان بۆ لاندلاين، دەبێتە خزمەتگوزارييەکی بەهێز و کاريگەر لەسەرانسەری جيهاندا، هاوکات رکابەری زياتريش لەلای کۆمپانياکان دروست دەکات بۆ زياتر باشترکردنی خزمەتگوزارييەکانيان.
0 comments:
Post a Comment