ئەپڵ کێشەی تێکەوتووە
بەکارهێنەرانی ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس 9 و ڤێرژنەکانی دواتر گلەیی ئەوە دەکەن کە زۆر جار لەکاتی گەڕان بۆ لینکێک لە بەشی گەڕانی براوسەری سەفاری و براوسەرەکانی تردا، براوسەرەکانیان دەوەستێت و یاخود مۆبایلەکانیان دادەخرێتەوە.
لەم بارەیەوە و لە لێدوانێکی بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵدا بۆ پێگەی تەکنەلۆجی 9to5Mac، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ئەوان لەو کێشەیە ئاگادارن و بەڵێنی بە بەکارهێنەرانی ئەپڵیش دا کە لە داهاتوویەکی نزیک و لە ئەپدەیتێکی نوێدا چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.
بەو پێیەش، هەرچەندە ئای ئۆ ئێسی 9.3 لە هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیەنرا، ڕەنگە ئەپدەیتی داهاتووی ئەم سۆفتوێرە زووتر لەکاتی چاوەڕوانکراوی خۆی لەلایەن ئەپڵەوە ڕابگەیەنرێت.
لەگەڵ ئەوەی ئەپڵ هۆکاری گرفتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گەشەپێدەرانی ئای تی پێیانوایە کە گرفتەکە پەیوەندیدارە بە لینکە جیهانیەکانەوە کە ئەپڵ بۆ یەکەمجار لە ئای ئۆ ئێسی 9 دا خستیەڕوو.
0 comments:
Post a Comment