SE له‌ئایفۆنی 5 به‌واتای چی دێت؟
كاتێك ئایفۆن مۆبایلی 6S ی ده‌ركرد، زۆر له‌مۆبایلی 6 ده‌چوو، به‌ڵام ناهه‌قییه گه‌ر بڵێین جیاوازی ئه‌م دوو مۆبایله ته‌نها پاشگری پیتی ئێسه.
ئه‌مڕۆ مۆبایلێكی تر له‌بازاڕه‌كاندا به‌دیده‌كه‌ین به‌ناوی I PHONE 5 SE كه وه‌ك ئایفۆن 6S چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێشی تێدایه.
ده‌رباره‌ی واتای SE له‌م مۆبایله‌دا فیل شیلر سه‌رۆكی به‌شی به‌بازاڕكردنی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: ئه‌م دوو پیته كورتكراوه‌ی (Special Edition) كه به‌كوردی به‌واتای ده‌ركردنی تایبه‌ت دێت، چونكه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه له‌خۆده‌گرێت، هاوكات مۆبایله‌كه كۆكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله كۆن و نوێیه‌كانه، كۆنه چونكه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4 ئینجه، نوێیه چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی مۆبایله نوێیه‌كانه.
له‌پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چه‌ندین پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌م پیته كراوه، هه‌ندێك پێیان وابوو كه به‌واتای Super Encrypted دێت ئاماژه‌یه‌ك به‌كێشه‌ی نێوان ئه‌پڵ و FBI.
جێی باسه، پێشتر كۆمپانیاكه واتای ئێسی رووننه‌كردوه‌ته‌وه كه هه‌ر به دوو ساڵ جارێك وه‌ك پاشگر بۆ مۆبایله نوێیه‌كانی زیادی ده‌كات.
0 comments:
Post a Comment