دواین بابه‌ته‌کان

لە چین هەوا دەفرۆشن

لە چین هەوا دەفرۆشن

لە چین هەوا دەفرۆشن
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە گوندنشینانی چین بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە دەستیان بە فرۆشتنی هەوای خاوێن کردووە بە خەڵکانی دانیشتوی شارەکان.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژى ٢٣ى ئازارى ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە، هەندێک کەس لە ناوچە شاخاوییەکان هەستاون بە کۆکردنەوەی هەوای پاک و فرۆشتنەوەی بەو خەڵکانەی کە لە شارەکاندا دەژین، بەو شێوەیەش پارە پەیدا دەکەن. ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە، گەشتیاران کاتێک سەردانی ئەو ناوچانە دەکەن بە عەلاگە هەوای پاک دەکڕن، ئەو زۆنەشی کە ئەم کارەی تیادا دەکرێت لە قینگیوانە لە پارێزگای گوانگدۆنگ. وڵاتی چین لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە لە پلەی یەکەمدایە و ژمارەی دانیشتوانەکەی ملیارێک و ٣٥٧ ملیۆن کەسە و هندستان و ئەمریکا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن لەو ڕووەوە.
وڵاتى چین دەکەویتە کیشوەرى ئاسیا. ڕووبەرەکەى نۆ ملیۆن و ٥٩٦ هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشەیە. دانیشتوانەکەى نزیکەى ملیارێک و ٣٥٠ ملیۆن کەسە. پەکین پایتەختى چین و گەورەترین شارى ئەو وڵاتەش شانگهایە. زمانى فەرمیى چین "ماندارین"ە. دراوى ئەو وڵاتەش ناوى یوان (رنمینبی)یە.
سیستى سیاسیى چین و جۆرى حکومەتەکەى، حکومەتى سۆسیالیستى تاکە حزبییە. حزبى کۆمۆنیستى چین لە ١ى تشرینى یەکەمى ١٩٤٩ بە سەرۆکایەتى ماو لەو وڵاتەدا دەسەڵاتى گرتووەتە دەست.
حزبى کۆمۆنیستى چین لە مانگى تەمووزى ١٩٢١ دامەزراوە. لە ١٩٢١ تاوەکو ١٩٤٩ لە "خەباتێکى چڕدا" بووە بۆ دەرپەڕاندنى داگیرکاریى ژاپۆن و فەڕەنسا و بەریتانیا و کۆتایهێنان بە سیستمى دەرەبەگایەتى و لانانى سەرمایەدارى بیرۆکراتى و ڕۆتینى.
ئابووریى چین لە ساڵانى ١٩٧٠ بە دواوە بە خێرایى گەشەى کردووە و لە ئێستادا چین بووەتە یەکێک لە ئابوورییە گەورەکانى جیهان. قەبارەى ئابووریى چین لە ساڵى ٢٠١٢دا ١٢ ترلیۆن و ٣٨٠ ملیار دۆلار بووە.
ئابووریى چین لە ساڵى ١٩٨٠ بۆ ٢٠٠٠ ڕێگایەکى ١٠٠ ساڵەى بڕیوە، چونکە لەو ماوەیەدا ئاستى ژیانى خەڵکى چین ٢٢ هێندەى پێشووتر گەشەى کردووە. داهاتى تاک ٥٤ هێندەى پێشوو زیادیکردووە. هاووڵاتییە کەمدەرامەتەکان لە ٥٣%ى کۆى دانیشتوانى چینەوە کەمبووەتەوە بۆ ٨%.
لە ساڵى ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ داهاتى نیشتمانى چین دوو هێندەى پێشووتر زیادیکرد و کێشەى دابینکردنى خۆراک و جل و بەرگ لەو وڵاتەدا ڕیشەکێشکرا. لە ساڵى ١٩٩١ تاوەکو ٢٠٠٠ ئاستى داهاتى نیشتمانى چین سێ هێندەى پێشتر زیادیکرد.
داهاتى نیشتمانیى چین لە ساڵى ٢٠١٠دا ١١ ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دۆلار بووە. پێشبینیش دەکرێت لە ساڵى ٢٠١٦دا ئاستى داهاتى نیشتمانیى چین بگاتە ١٩ ترلیۆن دۆلار.
لە ساڵانى ١٩٩٠ بە دواوە تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیە کە قازانج کراوە و حکومەت لە یەکساڵدا پێویستى بە خەرجکردنى نەبووە و پاشەکەوت کراوە، بۆ هەموو ساڵێک لە نێوان ٣٠٠ ملیار تاوەکو ٤٥٠ ملیار دۆلاردا بووە.
پرۆژەى پێشخستن و گەشەپێدان بە ئابوورى چین بۆ ئابووریەکى مۆدێڕن و هاوچەرخ بەردەوامیى هەیە.
ئا: کۆشش بێستانسووری


زز
زز
زز
زز
زز

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment