دواین بابه‌ته‌کان

لەناو گۆڕەکەی ولیام شکسپیر شتێکی سەیر روویداوە

لەناو گۆڕەکەی ولیام شکسپیر شتێکی سەیر روویداوە

لەناو گۆڕەکەی ولیام شکسپیر شتێکی سەیر روویداوە
لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لەنێو ئەو کەنیسەیەی ولیام شکسپیری نووسەرو شانۆنووسی بەریتانی تێدا نێژراوە، کەللـەسەری لەنێو گۆڕەکەدا دزرابێت، بەڵام زانایانی ئاسەوار لەو وڵاتە ئەو رەتدەکەنەوە.

شکسپیر لە کەنیسەی "سالوسی پیرۆز" لە شاری ستراتفۆردی ئابون ئافون نێژراوە.

ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس لە زاری کیڤن کۆڵسنی یەکێک لەو تیمەی شارەزایانی ئاسەوار لە بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوانە ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ئەو دەنگۆیانەی کە لە سەدەی 18 بڵاوبووە کە کەللـەەسەری شکسپیر دزرابوو راستن، ئەو شارەزایەی ئاسەوار دەشڵێت بڕوای بەوە هەیە کە کەللەسەری شکسپیر لەنێو ئەو کەنیسەیەدا نییە.

لەلایەکی ترەوە قەشەی ئەو کەنیسەیە باتریک تایلۆر، رایگەیاندووە کە ناتوانێت بڕوا بەوە بهێنێت کە هیچ بەڵگەیەک ئەوە ئاشکرابکات کەللـەسەری ولیام شکسپیر دزرابێت، هیچ پلانێکیش نییە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕە هەڵبووەشێنرێت لەپێناو ئاشکراکردنی ئەو دەنگۆیە.

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment