مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بوونه‌ته به‌شێك له پێویستیی ژیان، به‌تایبه‌ت بۆ بازرگان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا و دامه‌زراوه و ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌ر پێویستیی كاره‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ په‌یوه‌ندیی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ڵگرتنی وێنه و دۆكیومێنتی گرنگ.
ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك وشه‌ی تێپه‌ڕی ئایفۆنه‌كه‌ت بیرچووه‌وه كه یه‌كێكه له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه و ئه‌م هه‌نگاوانه بگره به‌ر:
1- ئایفۆنه‌كه‌ت به كێبڵ بكه به كۆمپیوته‌ر و بچۆره ناو به‌رنامه‌ی iTunes و په‌نجه بخه‌سه‌ر دوگمه‌ی home كه شێوه بازنه‌ییه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی به‌شی خواره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت.
2- ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه ئایفۆنهكهتی نه‌دۆزییه‌وه و دووباره داوای پاسۆردی لێكردی، به‌رده‌وام به له په‌نجه دانان له‌سه‌ر دوگمه‌ی home و پاشان كلیك له‌و به‌شه‌ی ناو به‌رنامه‌ی iTunes بكه كه نووسراوه Recovery mode.
3- ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی iTunes چووه ناو مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌وكاته كلیكی Restore بكه.
4- پاشان له‌ناو به‌رنامه‌كه‌وه بچوره سه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ی خۆت و كلیك له‌و زانیارییانه بكه كه به‌رنامه‌كه بۆی هه‌ڵگرتوویت و تایبه‌ته به مۆبایله‌كه‌ت.
5- دواتر ده‌توانیت دووباره بچیته‌وه ناو ئایفۆنه‌كه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای پاسۆرد و وشه‌ی تێپه‌ڕت لێ بكات.
تێبینى : بیرت نه‌چیت , له‌كاتى جیبه‌جێكردنى ئه‌م ههنگاونهدا , ته‌واوى داتا و فایله‌كانى ناو مۆبایله‌كه‌ت ده‌روات, بۆیه پیویسته پیشووتر باك ئه‌پ كرابێت .
ئاماده‌كردنى : وێستگه
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
0 comments:
Post a Comment