پەرەپێدەرێكی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید ئەپڵیكەیشنێكی قورئانی پیرۆز دروست دەكات كە بێ هێڵی ئینتەرنێت كار دەكات .
دەربارەی ئەم ئەپڵیكەیشنە ،ئاری كەریم پەرەپێدەرێكی كوردە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە لەلێدوانیكیدا بۆ ماڵپەری تێك ئای دەڵێت : وەكو خزمەتێك بە گەلی كورد هەڵسام بە دروست كردنی ئەپڵیكەیشنی قورئانی پیرۆز بۆ ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید و بە دەنگی قورئان خوێنی بەناو بانگ شێخ ماهر معیقلی.
دەربارەی جیاوازی ئەو ئەپڵیكەیشنەی ئاری لەگەڵ ئەو دەیان ئەپڵیكەیشنەی كە لە كۆگای گۆگڵ هەیە ، ئاری دەڵێت : ئەو ئەپڵیكەیشنەی من دەتوانیت بە بێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت ، قورئانی پیرۆز بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ ببینیت .
0 comments:
Post a Comment