وای چاوەروانییەكی زۆر كۆمپانیای ئەپڵ دوو بەرهەمی نوێی خۆی خستەبازارەكانی جیهانەوە ئەویش ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6+ بوو ، بەڵام دەنگۆی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا بەوەی كە گۆرانكاریەكی ئەوتۆی تێدا ئەنجام نەدراوە و لە ئێستاشدا تووشی چەەدان ڕەخنە و گازانداە بۆتەوە .
سەرەڕای ئەوەی كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرا كردوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری یەكەمدا، زیاتر لە چوار ملیۆن داواكاری پێشەكییان بۆ ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6+ تۆماركردووە، ئەمەش دوو هێندەی رێژەی داوای ئایفۆن 5 بووە له دوو ساڵی رابردوودا و تاوەكو ئێستاش نزیكەی 11 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە .
بەڵام ئەوەی جیگای سەرنجە و بە شێێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو كۆمپانیای ناوبراو لەلایەن چەندان كۆمپانیا و پسپۆری تەكنەلۆژی تووشی كۆمەڵیك رەخنەی توند بویەوە بە تایبەت بۆ ئایفۆن 6 پلەس ، كە باس لەوە دەكرێت شاشەكەی دەنوشتێتەوە و پێكهاتەكەی باش نیە و بەرگەی پیداكێشان ناگرێت .
لە ئێستاداو ئەو كێشەیە بە گەورەترین ئابڕووچون دادەنرێت لە مێژووی دروست بونی كۆمپانیای ئەپڵەوە تاوەكو ئێستا ، وە بەكارهێنەرانی ئایفۆن 6 پڵەس هەڵمەتێكی ناڕەزاییان بە ناونیشانی “#bendgate” دەست پێكردوە و داوادەكەن كە كۆمپانیای ئەپڵ قەرەبووی مادییان بكاتەوە .
لە چەدین ڤیدیۆی تاقی كاریدا ئەوە دەردەوكێت كاتێك كگە ئایفۆن 6 پڵەس لە نێو باخەڵدا هەلدەگیرێت ، ئەوا تووشی نوشتانەوە دەبێت و بەمەش شاشەكەی دەشكێت .
لەبەرامبەر ئەو نارەزایەتیانەی بەكارهێنەرانی ئایفۆن 6 پڵەس، كۆمپانیای ئەپڵ هاتە دەنگ و ڤیدیۆیەكی تری وەكو وەلامی ئەو كۆمپانیا و پسۆرە تەكنەلۆژیانە و بەكارهێنەرانی ئایفۆن 6 پڵەس بلاو كردوە و ئاشكرای كرد كەپێش ئەوەی بەرهەمە نوێیەكانی بخاتە بازارەوە ، تاقیكردنەوەی پێكهاتەی شاشەكەیان بۆ زیاتر لە 15 هەزار مۆبایل كردوە .
كۆمپانیای Unbox Therapy ڤیدیۆییەكی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بەو كێشەدا كە شاشەی ئایفۆن 6 پڵەس دەنوشتێتەوە و تاوەكو ئامادەكردنی ئەم هەواڵە ، زیاتر لە 38 ملیۆن بینەری هەبوە .
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات