دواین بابه‌ته‌کان

ئەگەری هەیە دوو ڕۆژی دیکە جیهان کۆتایی بێت

ئەگەری هەیە دوو ڕۆژی دیکە جیهان کۆتایی بێت

ئەگەری هەیە دوو ڕۆژی دیکە جیهان کۆتایی بێت
زانایانی بوای فەلەکی پیانوایە سوپەرموون و خۆرگیرانی تەواو و نزیکبوونەوەی هەسارەیەک لە زەوی کە واچاوەڕوانکراوە ڕۆژی سێشەممە ڕوبدات ببێتەهۆی کۆتاییهاتنی جیهان و ژیان بە تەواوی لە سەر زەوی نەمێنێت.   ئاژانسی ناسا ئاماژە بەوە دەکات ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە، هەسارەیەک بە ناوی (TX 68) بە تەنیش زەویدا تێدەپەڕێت لە دووری تەنها 19000 میلەوە.    بەڵام بیردۆزیاران پێیانوایە کە بەهۆی ئەوەی لە هەمان ڕۆژدا خۆر دەگیرێت، خەڵکی ناتوانێت ئەو هەسارەیە ببینێت.     ئەم ڕووداوە نیگەرانکەر و تۆقێنەرە بووەتەهۆی ئەوەی کە زۆرێک لە توڕەکومەڵایەتیەکان و ماڵپەرە جیهانیەکانەوە مەترسی خۆیان لە کۆتاییهاتنی جیهان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرببڕن بەتایبەت لەدوای ئەوەی ناسا نادڵنیایی خۆی لە خولگە و شوێنی تێپەڕینی هەسارەکە دەربڕیووە و تەنها وا مەزەندەی کردووە کە هەسارەکە بە دووری 19000 میل لە زەوییەوە تێدەپەڕێت.    واچاوەڕوانکراو بوو کە ئەو ڕوداوە  دوێنێ ڕووبدات، واتە لە 5-3-2016 بەڵام ئاژانسی ناسا پێشبینیەکەی گۆڕیوە بۆ 8-3-2016 واتە سێشەیمەی داهاتوو.    ئەو نادڵنیاییەکەی کە لەسەر ڕووداوەکە هەیە لەگەڵ ئەو پێشبینیانەی کەلە چەندمانگی ڕابردوو لەسەر کۆتایی هاتنی جیهان لە ماڵپەرە جیهانیەکانەوە بڵاوکرابووەوە، بوونەتە هۆکاری ترسێکی زۆر بۆ خەڵکانی جیهان.    لە ماوەی رابردوودا  چەند ڤیدیۆیەک لە لایەن پێشبینیکەرانەوە بڵاوکرابووەوە کە تێیدا هەسارەیەک لە ساڵی 2016 دا بەرگۆی زەوی دەکەوێت و دەبێتە هۆی کۆتاییهێنانی ژیان لەسەر گۆی زەوی.    بیردۆزیاران تەنها پێشبینی ئەوەش ناکەن، بەڵکو پێشیانوایە لەو ڕۆژەدا دوو ڕوداوی تر ڕوودەدات کە زۆر مەترسیان لێدەکرێت نیشانەی کۆتاییهاتنی جیهان بن کە یەکێکیان بریتیە لە حاڵەتی سوپەرموون" مانگ بە گەورەترین شێوە دەردەکەوێت بەهۆی ئەوەی کە زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە" ئەوی دیکەشیان دیاردەی خۆرگیرانە بەشێوەیەکی تەواوەتی.    هەربۆیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەرە جیهانیەکانەوە زۆرێک پێشبینی و تیۆری جیاوازیان هەیە زۆریشیان ئاماژە بەوە دەکەن دەکرێت سێشەممە  ئەو ڕۆژە بێت کە جیهان بۆ هەمیشە تێیدا کۆتایی دێت

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment