دواین بابه‌ته‌کان

ڤایرۆسێک ھەڕەشە لە بەکارھێنەرانی ئەپڵ دەکات

ڤایرۆسێک ھەڕەشە لە بەکارھێنەرانی ئەپڵ دەکات

ڤایرۆسێک ھەڕەشە لە بەکارھێنەرانی ئەپڵ دەکات
لە رووداوێکی مەترسیداردا بەکارھێنەرانی ماکی ئەپڵ لەلایەن چەند ھاکەرێکەوە ھێرشیان کراوەتە سەر و ھەوڵی ھاککردنی کۆمپیوتەرەکەیان دراوە و ئەوەش لەڕێگەی ڤایرۆسێکەوەیە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ھاکەران جۆرە ڤایرۆسێکیان درووستکردووە بەناوی (ransomware)ەوە کە توانای ھەیە ماک بوک قفڵ بکات و ئەوەش دەتوانێت فایلەکان بکاتەوە، ڤایرۆسەکە بۆماوەی سێ رۆژ لەناو کۆمپیوتەرەکەدا دەمێنێتەوە و پێدەچێت زانیاری بنێرێت بۆ ھاکەران و دواتر ماک بوکەکە قفڵ دەکات و سەرسامت دەکات.

ھاوکات شارەزایانی بواری تەکنەلۆژی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەو ڤایرۆسە لەسەر بەرنامەیەک بڵاوبۆتەوە بەناوی (Transmission) و بۆ تۆرێنت بەکاردەھێنرێت، ھەربۆیە پێویستە خۆت لەو بەرنامەیە بپارێزیت و ھیچ کات داینەبەزێنیت، ھەروەھا ئەپڵ بە ڤایرۆسەکەی زانیوە و ئێستا لەکاردایە بۆئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی بکات و نەھێڵێت بەکارھێنەران بکەونە ژێر ھەڕەشەی ئەو مەترسییەوە.

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment