ماركس‌و بیتاقه
- شاعیر قوربان.
+ رۆڵه‌گیان شاعیریی كه‌ی پیشه‌یه پیشه یه‌عنی ئه‌و كار‌و كاسپییه‌ی كه ئه‌یكه‌یت‌و دوو پولت لێ ده‌ست ئه‌كه‌وێ.
- به‌سه‌ری تۆ پیشه‌كه‌م شاعیره.
+ ئه‌مه‌یه ئاخر زه‌مان. یه‌عنی جه‌ناب عالی به‌شیعر ئه‌ژیت؟!.
- به‌شیعر نا قوربان. به‌ده‌ستخۆشانه‌ی شیعر.
+ ئاخر كوڕه شیرینه‌كه‌م ئه‌م نه‌وعه به‌رهه‌مه فیكرییانه به‌پێی ته‌عریفه‌كه‌ی ماركس....
- نه‌كه‌ی به‌قوربانی جه‌ددت بم. باسی ماركس نه‌كه‌ی ئاممان.
+ وه‌ڵـڵا ئه‌یكه‌م. ماركس گه‌وره‌ترین ئه‌قڵ بوو كه سیستمه بۆگه‌نه‌كه‌ی سه‌رمایه‌داریی بۆ ته‌حلیل كردین.
- چیتر؟
+ وه‌ك هێلكه‌ی پاككراو خستییه به‌رده‌ستمان‌و وتی ئه‌م نیزامه دڕنده‌یه یه‌ك خوا ئه‌په‌رستێت ناوی قازانجه.
- چیتر؟
+ چه‌كێكی فیكریی وای دایه ده‌ست چه‌وساوه‌كان به‌حه‌یاتی باوكیان خه‌ویان پێوه نه‌بینیوه.
- ئاخری خێربێ ئیشه‌ڵــڵا.
+ ته‌بعه‌ن ئاخری خێر ئه‌بێ‌و هاكا بینیت ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌دارییه رزیوه‌ی ته‌فرو تونا كرد.
- یاخوا قسه‌ی تۆ بێت گه‌وره‌م. به‌ڵام ئه‌م سیستمه‌ی كه تۆ به‌ڕزیوی ئه‌زانی
+ ئێ ؟!
- ماڵت به‌قوڕنه‌گیرێ كارێكی كردووه خه‌ڵك كه بیه‌وێ بچێت بۆ سه‌ر قه‌بره‌كه‌ی ماركس...
+ ئێ ؟!
- ئه‌بێ بیتاقه ببڕێ.
0 comments:
Post a Comment