دواین بابه‌ته‌کان

ئاگاداریەكی مەترسیدار بۆ بەكارهێنەرانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید

مۆبایلەكانی – سامسۆنگ -ئێڵ جی – سۆنی- هواوی – بلاك بێری- ئێچ تی سی – گۆگڵ نێكسس ، ئای كیو …هتد
زۆرێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان بە مەبەستی بەدەست هێنانی ئەپڵیكەیشن و ڤیدیۆ گەیم (یاری) و ڤیدۆ سەردانی كۆگا و فرۆشگا ئەلیكترۆنیەكان دەكەن .
یەكێكش لەو كێشانەی بەردەوام روبەروی ئەو بەكارهێنەرانە دەبێتەوە ئەوەیە كە زۆر جار وێنە و ڤیدیۆكانی ناو مۆبایلەكەی دزەی پێكراوە یاخود هەندێك جار مۆبایلەكەی رادەوەستێت یان بە بێ ویستی خۆی داتاكانی نێو مۆبایلەكەی دەسڕێتەوە ئەمە لە كاتێكدا دڵنیایە مۆبایلەكەی هاك نەكراوە .
ئەو كێشە كەی سەرهەڵ ئەدات ؟
لە كاتێكدا تۆ لەو فرۆشگایە یان ئەو دوكانی مۆبایل/كۆمپیوتەر ەوە ئەپڵیكەیشنەكانت بۆ دادەبەزێنن ئەوا ئیمەیلی خۆیان لە ئەژماری مۆبایلەكەتت تۆمار (register )دەكەن .
و لە هەر كاتێكدا بیانەوێـت كامێرای مۆبایلكەت بكەنەوە یان هەر وێنە و زانیاریەك لە نێو مۆبایلەكەتدا هەیە ، دەتوانن دزەی پێبكەن .
نمونەیەكی سادە ، زۆر لە بەكارهێنەرانی مۆبایل داوای ئەپلیكەیشنی پیشاندانی نەخشە یان ڕێگاو بان دەكەن ، بەلام كاتێك خاوەنی ئەو فرۆشگایە بە ئیمەیلی خۆی ئەپڵیكەیشنەكەت بۆ دادەبەزێنێت ، ئەوا دەتوانیت بە ئاسانی كامێرای مۆبایلكەت بكاتەوە یان سیخوریت بەسەرەوە بكات ، نمونە ئەپڵیكەیشنی trackview.
چارەسەری ئەم كێشەیە چیە ؟
پێش ئەوەی تووشی ئەم كێشەیە بیت ، وە باشترە ئاگاداری مۆبایلكەت بیت و هەر ئەژمارێك كە لەسەری تۆمار كراوە لە بازار یان هی هاوڕێكانت ، ئەوا لەسەر مۆبایلكەت بیسرەوە
بۆ ئەمەش سەرەتا برۆ سەر settings پاشان accounts هەڵبژێردە و دواتر برۆ بەشی Google و دواهەنگاویش برۆ كرتە لەسەر Remove account بكە و ئەژمارە ساختەكان بسرەوە ..

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment