دواین بابه‌ته‌کان

ئاگادارييەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی فەيسبوک

ئاگادارييەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی فەيسبوک

ئاگادارييەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی فەيسبوک
زۆرن ئەو کەس و شوێنانەی دەيانەوێت لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوکەوە قازانجی مادی بکەن و لە پاڵ بەسەربردنی کاتەکانيان بازرگانييەکيش بۆخۆيان دەستەبەر بکەن.
وەک ئاشکرايە فەيسبوک توانيويەتی بەشێکی زۆری ژيانی رۆژانەی زۆرێک لە خەڵکی بۆخۆی ببات و پەيوەستيان بکات بە تۆڕەکەوە چ لە رێگەی بەرنامەکەيەوە بێت ياخود ماڵپەڕەکەی.
لە ئێستادا لينکێک لە فەيسبوک بڵاوکراوەتەوە بەبيانوی ئەوەی هەرکەسێک تاقیبکاتەوەو کليکی لەسەر بکات ناوی ئەو کەسانەی پێدەڵێت کە سەردانی پڕۆفايلەکەی کردوون، بەڵام لە بنەڕەدا هيچ راستی و دروستييەکی نييە بەڵکو بازرگانی لە پشتەوەيە.
واتە هەر بەکارهێنەرێکی فەيسبوک کليکی لەسەربکات دوای يەک بۆ دوو هەنگاو داوای ئەوەی لێدەکات ئەو لينکە لەلای خۆی بڵاوبکاتەوە، دوای تێپەڕبوونی ئەو هەنگاوەش بەکارهێنەرەکەی فەيسبوک دەباتە وێبسايتێکی بازرگانی، کە ئامانجەکەشی ئەوەيە.
بۆيە گرنگە هەموو بەکارهێنەرێک بزانێت کەوا هيچ شتێک نييە لە رێگەيەوە بزانرێت کێ سەردانی پڕۆفايلەکەتی کردووە، هەرئەوەشە وايکردووە گروپە سيخوڕ و هاککەرەکان لەو رێگەيەوە ئەکاونت و پەيجەکانی ناو فەيسبوک هاک بکەن، تەنانەت خودی کۆمپانياکەش داوای کردووە بڕوا بەبابەتی لەوجۆرە نەکرێت چونکە هيچ شتێکی فەرمی و بڕواپێکەر نييە، هەرکات هەبوو فەيسبوک خۆی رايدەگەيەنێت.

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment