دواین بابه‌ته‌کان

ئەستێرەکانی ڕابردوو ئێستا چی دەکەن؟

رۆبەرتۆ کارلۆسی بەرازیلی


ساڵی 1973 لەدایکبوە ، بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لای چەپی یاریگا دادەنرێت لە مێژوی تۆپی پێدا، لەگەڵ بەرازیل نازناوی مۆندیالی 2002ی بردۆتەوە، یاریی بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید و فەنارباخچە و چەند یانەیەکی بەرازیل کردوە، لە لیستی 125 باشترین یاریزانەکانی پیلێدایە، بە خێرایی و لێدانە بەهێزەکانی ناسراوبو
پاش وازهێنانی لە یاریکردن رویکردە کاری راهێنەرایەتی بەڵام تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتوو نەبوو
ئێستا دوو پۆستی هەیە، یەکەمیان باڵیۆزی ریاڵ مەدریدە لە کیشوەری ئاسیا، دوەمیشیان ، یاریزانە لاوەکانی تیپی دوەمی ریاڵ مەدرید بۆ تیپی یەکەم ئامادە دەکات.

گابڕیاڵ باتستوتا

بە باتی گۆڵ ناسراوە ئەوەش لەبەر ئەو ژمارە زۆرە گۆڵەى تۆماریدەکرد.
لە یانەى نیوڵز ئۆڵد بۆیزەوە دەستی پێکردوە، پاشان چوەتە ریڤەرپلێتەوە، دواتر چوە بۆکاجۆنیۆرزەوە و ساڵی 1991 نازناوی کلاوسۆراى خولی ئەرجەنتینیان بەدەستهێنا.
پاشان باتستوتا نۆ ساڵی لە یانەى فیۆرینتیناى ئیتاڵی بەسەر برد، هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر بۆندی پێشکەش کرا لە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بەڵام لەخۆشەویستی فیۆرینتینا، نەرۆیشت.
لەگەڵ فیۆرینتینا 269 یاریی کردوە 168 گۆڵی تۆمارکردوە، دواتر چوە یانەى رۆما و لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوی خولی ئیتاڵیایان بەدەستهێنا.
پاش وازهێنانی لە 2010 باتستوتا بوە بێژەری یارییەکان لە یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکانی ئەرجەنتین و لەکاتە بەتاڵەکانیشیدا یاریی بۆلۆ و گۆڵفی دەکرد.
باتستوتا کۆمپانیایەکی بیناسازی تایبەتی هەیە و خۆی سەرپەرشتی دەکات.























پیتەر شمایکل

گۆڵچی ناوداری هەڵبژاردەى دانیمارک و یانەى مانچستەر یونایتد بوە، کاتێک دواین یاریی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کرد، کاپتن بوو.
بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو شمایکڵ مانچستەر یونایتدی جێهێشت و چوە یانەى سپۆرتینگ لیشبۆنەوە، بەلام دواتر گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا و چوە یانەى ئەستۆن ڤیلاوە.
دواتر گەورەترین هەلەى ژیانی وەرزشی خۆی کرد کاتێک پەیوەندی بە یانەى مانچستەر سیتیەوە کرد کە دوژمنی سەرسەختی مانچستەر یونایتد بو، تا ساڵی 2003و وازی لە یاریکردن هێنا.
لەگەل ئەو خیانەتەشدا، یانەى مانچستەر یونایتد ئێستا کردویەتی بە باڵیۆزی خۆی.





















یاب ستام

سەردەمی زێڕینی خۆی لە یانەى مانچستەر یونایتد بەسەر برد، بەلام بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو، فێرگسۆنی راهێنەر پێی وت کە تۆم ناوێت و دەتوانیت یانەکە جێبهێڵیت، پاشان فێرگسۆن لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا نوسیبوی: گەورەترین هەلەى ژیانم ئەوەبو کە دەستبەرداری یاب ستام بوم لە مانچستەر یونایتد.
پاشان ستام پەیوەندی بە یانەى لازیۆی ئیتاڵیەوە کرد دواتر بۆ میلان و پاشان لە 2007 وازی لە یاریکردن هێنا.
ئێستا راهێنەری تیپی دووەمی یانەى ئەجاکسی هۆڵەندییە و بڕوانامەى راهێنانیشی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا وەرگرتوە.




















فرناندۆ هیرۆ

فرناندۆ هیرۆ کاپتن و ئەستێرەى پێشوی ریاڵ مەدرید یەکێک بو لە باشترین یاریزانەکانی مێژوی تۆپی پێی ئەو یانە مەلەکیە.
هیرۆ بەوە ناسرابو کە بەرگریکارێکی گۆڵکار بو چەندین جار هاتریکی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکردوە
هیرۆ لە لێدانی سەر و لێدانی راستەوخۆ و لێدانی سزادا زۆر لێهاتوو بوو
ئێستا هیرۆ بەرپرسی هونەری یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیایە






















ئۆلیڤەر کان

یەکێک لە باشترین گۆڵچییەکان لە مێژوی تۆپی پێدا، سێ جار وەک باشترین گۆڵچی جیهان دەستنیشان کراوە
لەمۆندیالی 2002 وەک باشترین یاریزانی مۆندیال دەستنیشان کرا لەگەڵ ئەوەى گۆڵچی بوو، کە ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوی تۆپی پێدا روبدات.
لەگەڵ بایرن میونشن هەشت وەرز نازناوی خولی ئەڵمانیای بردوە، هەروەها بونەتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگیش.
سالی 2008 وازی لە یاریکردن هێنا، ئێستا وەک شیکەرەوەى وەرزشی کار دەکات لە کەناڵی ئەڵمانی ZDF، جگە لەوەى لەگەڵ چەند دەزگایەکی راگەیاندنیش کاردەکات.
پێشتر یانەى شالکە داواى لێکرد پەیوەندی بە دەستەى هونەری یانەکەیەوە بکات بەڵام رەتیکردەوە.




















لۆتەر ماتیۆس

لە خولەکی 86 لەلایەن ئۆتمار هیتسفێڵدی راهێنەرەوە دانیشێنرا، بایرن میونشن ئەوکات بەگۆڵێک لە پێش بوو، بەڵام پاش ئەوەى دانیشێنرا، بایرن دۆڕا و مانچستەر یونایتد دوو گۆڵی کردو بوە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.
هەر پاش ئەو یاریە ماتیۆس یانەى بایرن میونشنی جێهێشت و چوە خولی ئەمەریکاوە.
ساڵی 2001 وازی لە یاریکردن هێناو راهێنەرایەتی چەند یانەیەکی کردوە، یەکێک لەوانە یانەى رید بۆڵز سالزبۆرگ بو.
ئێستا وەک رەخنەگرێکی تۆپی پێی ئەڵمانیا کاردەکات.




















مانوێل سانچێز

مانوێل سانچێز یاریزانێکی دیاری ریاڵ مەدرید بوو لە ساڵی 1983 دەستی بەیاریکردن کردوە لەگەڵ ریاڵ و ساڵی 2001 وازی لە یاریکردن هێنا.
524 یاریی لە خولی ئیسپانیا کردوە ، دوو جاریش نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەستهێناوە ، هەشت جاریش نازناوی خولی ئیسپانیای بردۆتەوە
سانچێز 48 یاریی لەگەڵ ئیسپانیا کردوە بەشداری یۆرۆی 1988 و مۆندیالی 1990 ی کردوە
ئێستا سەرپەرشتیاری تازەپێگەیشتوانی ریاڵ مەدریدە ، واتە یاریزانی لاو بۆ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید دروست دەکات




ئیدگار داڤیدز

یاریزانێ بەناوبانگی هێڵی ناوەراستی پێشوی هۆڵەندا بو ، یاریی بۆ یانەکانی یۆڤانتۆس و ئەجاکس و بەرشەلۆنە و تۆتنهام و کریستاڵ پالاس کردوە.
لە هێڵی ناوەراست یاریی دەکرد، لەروی بەرگرییەوە زۆر بەهێز بو ، بە ئاستەم یاریزانێک هەبوو بتوانێت بە ئاسانی بە بەردەمیدا بڕوات، لە روی هێرشبردنیشەوە هەمیشە بەشداری هەبوو.
یاریزانێکی خێرا بو ، زوو دەچوە هێڵی پێشەوەو زووش دەگەرایەوە.
بەوە ناسراو بو کە عەینەکی لە چاو دەکرد لە یاریگادا.
ئێستا ئەم یاریزانە هیچ ناکات، بە هیچ شتێکەوە سەر قاڵ نییە و لە هۆڵەندا لە ماڵەکەى خۆی نیشتەجێیە.



















محەمەد شۆل

یاریزانێکی بەتواناى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بو بەڵام بە رەچەڵەک تورکی بوو
لەگەڵ بایرن میونشن یاریی دەکرد و لە 334 یاریدا 87 گۆلی تۆمارکردبوو، ساڵی 2007 بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
هەر کە محەمەد شۆل وازی لە یاریکردن هێنا رویکردە کاری راهێنەرایەتی، سەرەتا راهێنەری تیپی 13 ساڵانی بایرن میونشن بوو.
دواى دوو ساڵ بوە راهێنەری تیپی دوەمی یانەى بایرن میونشن .
ساڵی 2010 بروانامەى کاری راهێنەرایەتی وەرگرت.




نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment