دواین بابه‌ته‌کان

ئەو گوێدرێژەی گەنجێکى كوشت دەستگیردەكرێت

ئەو گوێدرێژەی گەنجێکى كوشت دەستگیردەكرێت

ئەو گوێدرێژەی گەنجێکى كوشت دەستگیردەكرێت
دوای ساغبوونەوەی تاوانی كوشتنی گەنجێک لەلایەن گوێدرێژێكەوە، دەزگای پۆلیسی سودان گوێدرێژەكەی خستەژێر (رێكارە كەتنەكان) ەوە و دواتر بڕیاریدا هەر لەبەشی (كەتن) ی پۆلیسدا دەستبەسەربكرێت.
رۆژنامەیەكی ناوخۆیی سودان ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای دۆزینەوەی تەرمی گەنجێک لە ناو كێڵگەیەكی ناوچەی (باوقە)ی هەرێمی (دەریای نیل)ی سودان، پۆلیسی ناوچەكە دۆسیەی بۆ رووداوەكە كردەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ ئاماژە و بەڵگەیەكی دەستنەكەوت هەتا گومانی پێ‌ بخرێتە سەر هیچ كەسێك، بۆیە دۆسیەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بە كراوەیی مابووەوە. هەتا دوای ماوەیەك كە دانیشتوویەكی ناوچەكە گوێدرێژكی خۆی دەباتە بنكەی پۆلیس و ئاشكرای دەكات كە (ئەم گوێدرێژە بكوژی لاوەكەیە) و بۆ سەلماندنی ئەو حاڵەتەیش بەڵگەی پێویستی داوە بە پۆلیس.
ئەگەرچی رۆژنامەكە بەڵگەكانی تاوانباربوونی گوێدرێژەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام سەرەنجام پۆلیس گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە بكوژی گەنجێکه دۆزراوەتەوە، بۆیە گوێدرێژەكەیان وەك تاوانبارێك لە بەشی (كەتنی پۆلیسخانە) هێشتووەتەوە. 

نووسه‌ر فيركارى كوردي

ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه‌
    کۆمێنتی بلۆگه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک

0 comments:

Post a Comment