لەمەو دوا فەیسبووک پارە دەدات بە بەکارهێنەرانی
لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک بیرۆکە خراوەتە روو کە وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێن.
یەکێک لەو بیرۆکانە ئەوەیە لە ئێستا دا فەیسبووک سەرقاڵی پرۆژەیەکە کە بتوانێ پارە بدات بە بەکارهێنەرانی خۆی.
تا ئێستا میکانیزمی کارەکە بەفەرمی روون نەکراوەتەوە کە چۆن چۆنی دەبێت و لە سەر چ بنەمایەک بەکارهێنەران دەتوانن پارە وەربگرن.
بەڵام بە گوێرەی هەندێک ماڵپەڕی تەکنەلۆژی جیهانی کە لەسەرچاوەی جیا جیا دەستیان کەوتوە کە یەکێک لەو رێگایەنەی کە بەکارهێنەران دەتوانن پارەی بەهۆیەوە دەست بخەن، بەشداری کردنە لە وەڵام دانەوەی هەڵسەنگاندن و دەنگدانەکان.
بۆ نمونە کەسێک دەیەوێت دەنگدان بکات لە رێگەی فەیسبووکەوە، تۆش بۆ ئەوەی بەشداری دەنگ دانەکە بکەی بڕێک پارە وەردەگری.
ئەمە نمونەیەکە کا تا ئێستا باسی لێوە کراوە، بیرۆکەی تریش هەیە،بەڵام رانەگەینراوە
0 comments:
Post a Comment