گەر پێش نوستن مۆبایل بەکاربهێنین ئەم دۆخە بەسەر جەستەدا دێت
دکتۆر سیگڵ ڕایگەیاند گەر مرۆڤ مۆبایل بەکاربهێنێت پێش خەوتن مێشک هەمیشە، بە چالاکی دەهێلێتەوە و بەمەش وا دەکات مرۆڤ کاتی خەوتی تێک بچێت ئەو کاتانەی کە شوان پێویستە جەستەو مێشک پشووبدات دوادەکەوێت، بۆیە گەر کەسەکە بخەوێت لەکاتی خەوتندا چەند جارێک خەبەری دەبێتەوە چونکە لە کاتی خۆیدا نەخەوتووە.
جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێوسیتی بە ٨ کاتژمێر خەوە تا جەستە لە تەواوی ڕۆژدا بە چالاکی بمینێتەوە، گەر شەوان لە کاتژمێر ١١ وە مۆبایل بەکاربهێنین ئەوا جەستە لە کاتی خەوتنی سروشتی خۆی دوادەکەوێت، بۆیە وا پێوستە ٢ کاتژمێر پێش نوستن مۆبایل بە هیچ جۆرێک بەکار نەهێنێنین .
0 comments:
Post a Comment