ته‌مه‌نی 56 ساڵه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیاتر له 100 گه‌نجدا هه‌بووه فيركارى كوردي 7:48 AM سەیر و سەمەرە Edit ته‌مه‌نی 56 ساڵه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیاتر له 100 گه‌نجدا هه‌بووه له‌شانشینی یه‌كگرتوو ژنێكی به‌ته‌مه‌ن كه دایكی چه‌ند كوڕ‌و كچێكه، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ زیاتر له 100 پیاوی زۆر له‌خۆی منداڵتر ئه‌نجامداوه‌و ده‌شڵێت، هیچ به‌نیاز نییه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكی هاوته‌مه‌نی خۆیدا گرێبدات. ئه‌م ژنه كه پێشتر دوو جار ته‌ڵاقدراوه، ناوی گاینۆر ئیڤانسه‌و ته‌مه‌نی 56 ساڵه‌و خه‌ڵكی شاری ئینفایه‌ڵده له باكووری له‌نده‌ن. ده‌ڵێت، كات له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا به‌سه‌رده‌بات كه نیوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌میان هه‌یه، چونكه ئه‌و كه‌سانه وزه‌ی پێده‌ده‌ن و وای لێده‌كه‌ن هه‌ست به‌وه بكات كه وروژێنه‌ره. به‌وته‌ی خۆی، گاینۆر له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی تێنده‌رو ماڵپه‌ڕی toyboywarehouse.com كه تایبه‌تن به په‌یوه‌ندی سێكسی، شه‌وانی رۆمانسی و سێكسی له‌گه‌ڵ پیاوانی ته‌مه‌ن 25 بۆ 35 ساڵ به‌سه‌رده‌بات. گاینۆر ده‌ڵێت، سووده‌كانی پیاوانی گه‌نجتر له‌خۆت، روونه. "تاڕاده‌یه‌ك ئاسانه، گه‌نجن و گونجاون. پیاوانی گه‌نجتر وزه‌و گوڕ‌و په‌رۆشی ده‌به‌خشن و ده‌توانن كاره‌كان دووباره‌بكه‌نه‌وه". پێشتریش ئه‌م ژنه به ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی بریتانیای راگه‌یاندبوو كه له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌یی كه‌ناڵ 5ی بریتانیا ده‌ركه‌وته‌وه‌و تێیدا به ئاشكرا باسی ئه‌وه‌ی كردووه. ئه‌و به‌رنامه‌یه ره‌خنه‌یه‌كی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش داوای لێبوردنی له‌و ره‌فتارانه‌ی نه‌كرد. گاینۆر ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی چۆن بیر له‌تۆ ده‌كه‌نه‌وه، نیگه‌ران نیم. پێویسته ئه‌و شته بكه‌یت كه خۆشحاڵت ده‌كات و كوڕانی گه‌نجیش من زۆر خۆشحاڵ ده‌كات". له‌ڕووی په‌یوه‌ندی خێزانیشه‌وه، گاینۆر خۆشحاڵه به به‌سه‌ربردنی شه‌وانیش له‌گه‌ڵ كچه‌كانی، به‌ڵام گه‌وره‌كه‌یان كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و ناوی لۆرایه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌رگیز ره‌فتاره سه‌یره‌كانی دایكی به‌دڵ نه‌بووه. لورا ده‌ڵێت: "ته‌نها ده‌مه‌وێت دایكم كه‌سێكی ئاسایی بێت. بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه بۆچی ناتوانێت پیاوێكی نزیك هاوته‌مه‌نی خۆی بدۆزێته‌وه كه ره‌نگه له‌پاڵیدا بحه‌وێته‌وه". به‌ڵام گاینۆر سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حه‌زی له‌پیاوانی ته‌مه‌نی خۆی نییه. گاینۆر له‌هاوسه‌ری یه‌كه‌می كه له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا شووی پێكردووه، سێ منداڵی بووه‌و دواتر جیابووه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا پێكه‌وه ناوه كه 18ساڵ له‌خۆی بچووكتربووه‌و دواتر بووه‌ته مێردی دووه‌می. هاوسه‌رگیری دووه‌میشی 20 ساڵی خایاندووه و كوڕێكیان بووه بڵاوکردنه‌وه له فه‌یسبووک بڵاوکردنه‌وه له تویته‌ر بڵاوکردنه‌وه له گۆگڵ پڵاس نووسه‌ر فيركارى كوردي ده‌رباری خۆت شتێک بنووسه بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
0 comments:
Post a Comment